.

.

پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان

پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژی کرماشان یه‌کێکه‌ له‌ ناسراوه‌ترین پارکه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیای ئێران که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 31 پارک. ئه‌م پارکه‌ له‌ ساڵی 2006ی زایینی وه‌ک پشتگری سه‌ره‌کی شه‌ریکه‌گه‌لی چکۆله‌، مام ناوه‌ندی و خاوه‌نانی ئایدیاگه‌لی نوێ و داهێنه‌رانه‌ له‌ پارێزگای کرماشان دامه‌زراوه‌؛ له‌ راستیدا خاوه‌نانی کار و پیشه‌ و که‌سانێک که‌ خوازیاری داموده‌زگا و خزمه‌تکاریی پشتگیرانه‌ن، ده‌که‌ونه‌ به‌ر پشتگیری ئه‌م پارکه‌، به‌ڵكوو له‌م رێگاوه‌ بتوانن ئایدیای خۆیان بۆ به‌رهه‌می شیاوی تیجاری سازی و زانست بنیات بگۆڕن و له‌ ئاسانکارییه‌کانی پارک زۆرترین به‌هره‌ ببه‌ن.

ئه‌م پارکه‌ به‌ ئاماده‌کردنی خزمه‌تکاریی ڕاوێژکارانه‌ و ماڵی و هه‌روه‌ها جیهازاتی فه‌زای ئیداری، هه‌وڵ بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م ریساڵه‌ته‌ گرینگه‌ ده‌دا و له‌م رێگاوه‌ ئیمکانی به‌رهه‌م هێنان و فرۆشی ده‌سکه‌وته‌کان و خزمه‌تکارییه‌کان به‌ ته‌کنۆلۆژیای باڵا و تیجاری سازی له‌ بازاڕه‌کانی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌یار ده‌کات.

 

پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان به‌ سه‌رنج دان به‌ پێشینه‌ی که‌لتووری، مێژوویی و تایبه‌تمه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌کانی پارێزگا و هه‌روه‌ها پارامه‌تره‌ گرینگه‌کانی بازاڕگه‌لی مۆدێرنی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی، پێداگری له‌ به‌شی ته‌کنۆلۆژیی زانیاری و په‌یوه‌ندایه‌تی (ICT) و کشتوکاڵ ده‌کا و له‌ ئێستادا، رێکاری گه‌شه‌ی خۆی له‌ پارێزگا، له‌سه‌ر ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رچاوه‌ ئاراسته‌ کردووه‌.

هه‌نووکه‌ پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان له‌ 6 ناوه‌ندی گه‌شه‌ پشتگیری ده‌کا؛ له‌ راستیدا جگه‌ له‌ ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژییزانیاریوپه‌یوه‌ندایه‌تی (ICT) وناوه‌ندی گه‌شه‌ی کشتوکاڵ،ئه‌م پارکه‌ له‌ گه‌ڵ 4 ناوه‌ندی گه‌شه‌ی شاری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی پارێزگا هاوکاری ده‌کا. چالاکی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی پێداویستییه‌کان و توانسته‌کانی ئه‌و شارانه‌ هه‌ستاوه‌.

 

Read 3281 times Last modified on دوو شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2015 15:49