یه‌کێ له گرینگ‌ترین به‌شه‌کان و ژێرکۆماکانی جیهادی زانکویی وڵاتی ئیران، پارکگه‌لی زانست و ته‌کنۆلۆژیایه و یه‌کێک له گرنگترین ئامانجه‌کان و ریساڵه‌ته‌کانیجیهادی زانکۆیی، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانست، ته‌کنۆلۆژیا، که‌لتوور، ڕاهێنان و پیشه‌سازییه؛ له راستیدا پارکه‌کان ده‌توانن له دابه‌زاندنی دوو ئامانجی پیشه‌سازی و گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیا، زۆرترین ده‌ور بگێڕن.
ئه‌وه‌ی له‌م پارکگه‌له گرینگ و به‌رچاوه‌و به یه‌که‌مایه‌تی داده‌نرێت، داهێنان و خوڵقێنه‌ری له بواری ته‌کنۆلۆژیایه، به چه‌شنێک که تێیدا به ئایدیاگه‌لی داهێنه‌رانه بتوانین ده‌ست بگرین به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی که هاوته‌ریبن له گه‌ڵ پێداویستییه ڕوو له گۆڕانه‌کانی کڕیار و ئاراسته‌ی پڕ له ڕاکه‌ی بازاڕ؛ به‌ڵکوو له‌و سونگه‌وه بتوانین شوێنی خۆمان له بازاڕدا بپارێزین و به‌رزی ڕابگرین.
پارکه‌کان له رێگه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ریساڵه‌ت و ئه‌رکی خۆیان ده‌توانن، له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی نرخی بێ‌کاری، به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه و گه‌شه‌ی پایه‌دار، ده‌ورێکی ئیجابی و به‌رچاو بگێڕن.
دۆڵی سیلیکۆن له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، پێشکه‌وته‌ترین شوێنه له گه‌شه‌ی پارکه‌کانی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له سه‌رانسه‌ری جیهان که له ساڵه سه‌ره‌تاکانی 1950 ده‌ستبه‌کار بووه و له درێژه‌ی ئه‌ودا پارکی سۆفیا ئانتی پۆلیس له فه‌ڕه‌نسه چالاکییه‌کانی ده‌ست پێکردووه؛ له ئاسیادا ده‌توانین پارکی سۆکۆبای ژاپۆن به پێشکه‌وته‌ترین پارکی ئه‌م به‌ژه بناسین که له ده‌یه‌ی 70ی زایینی دامه‌زراوه. له راستیدا ئه‌م سێ پارکه به کۆنترین پارگه‌لی به‌ژه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌رووپا و ئاسیا ناویان لێ ده‌بردرێ؛ ئاوه‌ها که هه‌نووکه زیاتر له هه‌زار پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له به‌ژه جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا چالاکن و له هه‌ندێک له وڵاتان ره‌قه‌می پارکه چالاکه‌کان له 200 پارک تێده‌په‌رێت.
ده‌کرێت پارکگه‌لی زانست و ته‌کنۆلۆژیا وه‌ک شوێنێک وێنا بکرێت، که شه‌ریکه تازه دامه‌زراوه‌کان ده‌توانن به ئایدیای بنه‌ڕه‌تی داهێنه‌رانه و خوڵقێنه‌رانه هه‌نگاوی تێدا بنێن و له جیهازاته‌کانی به‌هره‌ببه‌ن؛ له راستیدا ئه‌رکی پارک بریتیه له ته‌یارکردنی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی سیاسه‌تگه‌لی پشتگیرانه‌ی دیاریکراو له ڕه‌وتی گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی ئایدیا تا گۆڕانی ئایدیا به به‌رهه‌م و تیجاری سازیی.
هه‌نووکه له وڵاتی ئێران، 31 پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له بواری گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی چالاکن و پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان، له نێوان 6 پارکی باڵای وڵات خاوه‌ن ڕۆڵ، پله و شوێنگه‌ی تایبه‌ته.
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان ده‌وڵه‌مه‌نده به که‌ڵک وه‌رگرتن له میکانیزمی ناوه‌نده‌کانی گه‌شه بۆ پێش خستنی ئامانجه‌کانی و له ئێستادا، سێ ناوه‌ندی گه‌شه‌ی: کشتوکاڵ، ته‌کنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندایه‌تیICT)) و ناوه‌ندی گه‌شه‌ی هه‌مووانی، ئه‌رکی گه‌یاندنی خزمه‌تکارییان به دیکه‌ی یه‌که‌کانی ته‌کنۆلۆژیا له ئه‌ستۆ دایه.
چالاکییه‌کانیپارک به چه‌ند به‌شدا ده‌شکێته‌وه؛ بۆ وێنه: له قۆناغی به‌ر له گه‌شه، پارک پشتگیرییه‌کانی تایبه‌ت به ڕاوێژکاری، فه‌زای چالاکی، پشتگیرییه‌کانی ماڵی و ... به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێ و گه‌ر شه‌ریکه و خاوه‌نانی ئایدیای چالاک له‌ودا بتوانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له پشتگیرییه باسکراوه‌کان، ره‌زامه‌ندیی پارک مسۆگه‌ر بکه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێنه قۆناغی گه‌شه و دوای سه‌رکه‌وتن له‌م قۆناغه‌ش ده‌چنه قۆناغێ سێهه‌م، که به قۆناغی پارک ده‌ناسرێت. هه‌ڵبه‌ت له کاتێکدا ده‌سکه‌وتی به‌رهه‌م هاتوو ده‌گاته بازاڕ، شه‌ریکه‌ی سه‌رکه‌وتوو، وێڕای پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ پارکدا، ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ ئیش بکات.
پارکی زانست و ته‌کنۆلۆژیای کرماشان که چالاکییه‌کانی له ساڵی 2006ه‌وه ده‌ست پێکردووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به له‌به‌رچاو گرتنی گه‌شه‌ی پایه‌دار و گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژی، لایه‌نگری خۆی له ته‌واو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یانه ده‌ربڕیوه که له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی هاوئاراسته‌ن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕوانگه‌یه پشتیوانیی له 260 یه‌که‌ی ته‌کنۆلۆژییه.
ته‌له‌فون |
988318259471 |
فه‌کس |
988318253809 |
مه‌یل |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
باکسی پۆستی |
67165-1119 ئێران-کرماشان |